بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەفەری تورکیای کردووە، لەبارەی دیدارەکەی لەگەڵ مەسعوود پزشکیان پۆستێکی بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان ئیدریس بارزانی، کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا گەشتی ئەم وڵاتەی کردووە؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی نۆڤەمبەری 2026 لە پەراوێزی سی و یەکەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی کۆنفرانسی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP31) لە ئەنتالیا، لەگەڵ دوکتور مەسعوود پزشکیان، کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری کۆبووەوە.
دوای ئەم دیدارە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "X" پەیامێکی نووسی، دەقەکەی بەم شێوەیەیە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دیدارێکی کاریگەر و بەرهەمدارم لەگەڵ جەنابی سەرۆک مەسعوود پزشکیان لە ئەنتاڵیا ئەنجامدا. لەبارەی دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئێران بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد.
پەیامی جەنابی بارزانی درێژەی دا: لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان جەختمان لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و هەوڵە هاوبەشەکان کردەوە، هەروەها بڕیارمان دابوو کە دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی یەکتر و هاوکاری باشترین چارەسەر دەبێت بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی.
گێڕانەوەی نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدارێکی کاریگەر و بەرهەمدارم لەگەڵ جەنابی سەرۆک مەسعوود پزشکیان لە ئەنتاڵیا ئەنجامدا.
News ID 60799
Your Comment